بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەهیچ قۆناغێکی سەختدا پشتی لە کەرکوک نەکردوە و نایکات
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و ئاسۆ مامەند و ئەمین بابە شێخ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون . سەرەتا محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک لە وتەیەکیدا ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی بانگەشەی سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان کرد و رۆشنایی خستەسەر رێکخستنەکانی یەکێتی کە ھەموو ھەوڵێکیان بۆ دەرچواندنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی و پارێزگاریکردنە لە دەنگەکانی کورد. لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سەرباری دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ھەڤاڵان و کادران و ئەندامانی یەکێتی لە کەرکوک کە جوامێرانە قۆڵیان ھەڵماڵیوە و لە خەمی کوردستانی بوونی کەرکوک کاردەکەن، ئەرک و بەرپرسیارێتی حزبی و تێکۆشانی […]
The post بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەهیچ قۆناغێکی سەختدا پشتی لە کەرکوک نەکردوە و نایکات appeared first on SNN.