هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ لە عێراق يەکسان دەبن

ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ لە عێراق يەکسان دەبن
ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ لە عێراق يەکسان دەبن

2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند: ئەمڕۆ عێراق دیاردەیەکی دەگمەنی کەشوهەوا بەخۆیەوە دەبینێت کە بریتییە لە یەکسانبوونی کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ. ئەمڕۆ دووشەممە، سادق عەتییە کەشناسی عێراقی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ یەکسان دەبن و هەریەکەیان  12کاتژمێردەبێت. ئاماژەی بەوەشداوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەسرە خۆر لە کاتژمێر  5:40خولەک هەڵهاتووە و ئێوارەش کاتژمێر  5:39خولەک ئاوادەبێت. سادق عەتییە ئەوەشی خستووەتەڕوو: روودانی ئەم دیاردەیە بەڵگەیە لەسەر دەستپێکردنی وەرزی کورتبوونی رۆژ و درێژبوونی شەو.

The post ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ لە عێراق يەکسان دەبن appeared first on SNN.