هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی هەرێم؛ مردن بە كۆرۆنا كەمی كردووە

تەندروستی هەرێم؛ مردن بە كۆرۆنا كەمی كردووە
تەندروستی هەرێم؛ مردن بە كۆرۆنا كەمی كردووە

2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1421 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1215 كەسیش چاكبوونەتەوە و 10 مردنیش هەبووە و كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم گیشتە 5809 حاڵەت . وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 9 هەزارو 494 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 481 كەس و سلێمانی 532 كەس و دهۆك 310 كەس و هەڵەبجە 22 كەس و گەرمیان 61 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس تووشی كۆرۆنا بوون. ئاشكراشی كردووە، كە 1215 كەس چاكبوونەوە و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 5819 كەس.

The post تەندروستی هەرێم؛ مردن بە كۆرۆنا كەمی كردووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.