هەواڵی کوردستان ئێستا

هاوپەیمانی فەتح: تائێستاش هەندێك لە سەركردە كوردەكان نەفەسی جوداخوازییان هەیە

هاوپەیمانی فەتح: تائێستاش هەندێك لە سەركردە كوردەكان نەفەسی جوداخوازییان هەیە
هاوپەیمانی فەتح: تائێستاش هەندێك لە سەركردە كوردەكان نەفەسی جوداخوازییان هەیە

2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت پێیوایە، تائێستاش نەفەسی جوداخوازی لای هەندێك لە سەركردە كوردەكان هەیە بە پشتیوانی دەرەكی. ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ناكرێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكانی كوركوك موسڵ، دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەست دەكەن تەواو وابەستەی عیراقی یەكگرتوون و نایانەوێت جیاببنەوە”. بە وتەی كینانی”بابەتەكە پەیوەندی بە حكومەتی نوێوە هەیە كە دەبێت ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر، هیوای گەورەشمان هەیە حكومەتی داهاتوو سنور بۆ هەندێك لەو سەركردە كوردانە دابنێت كە تائێستاش نەفەسی جوداخوازییان هەیە و دەیانەوێت لە چوارچێوەی عیراق دەربچن و ڕەتیدەكەنەوە لەژێر دەسەڵاتی فیدراڵیدا كاربكەن”. پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت”هەرگیز هێزەكانی پێشمەرگە ناگەڕێنەوە بۆ […]

The post هاوپەیمانی فەتح: تائێستاش هەندێك لە سەركردە كوردەكان نەفەسی جوداخوازییان هەیە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.