هەواڵی کوردستان ئێستا

فایزەر: كۆرۆنا نامێنێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە

فایزەر: كۆرۆنا نامێنێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە
فایزەر: كۆرۆنا نامێنێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە

2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەلبرت بورڵا، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “فایزەر”ی بەرهەمهێنى ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڵێت، لەماوەی یەك ساڵدا ژیان دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، ئەمەش دوای نزیكەی دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە. بورڵا ڕایگەیاند”ئەمە مانای ئەوە نییە گۆڕانكارییەكان بونییان نامێنێت، یان ڤاكسینەكان پێویست نابن، بەڵام ئەو سیناریۆیەی ئەگەری زۆرە ئەوەیە كە جیهان بەردەوام دەبێت لە بینینی گۆڕانكارییە نوێیەكان و بەردەوام دەبین لە وەرگرتنی ڤاكسینەكان بۆ ماوەی لانی كەم ساڵێكی تر”. بە وتەی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای فایزەر”ڕەنگە پێویست بكات ساڵانە یەك ژەم ڤاكسین وەربگرین، بەهەرحاڵ ئێمە پێویستمان بە چاوەڕوانی و بینینی دەرخستەكانە”.    

The post فایزەر: كۆرۆنا نامێنێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.