هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریكا؛ ئەمڕۆ جۆوبایدن ژەمی سێهەمی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت

ئەمریكا؛ ئەمڕۆ جۆوبایدن ژەمی سێهەمی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت
ئەمریكا؛ ئەمڕۆ جۆوبایدن ژەمی سێهەمی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت

2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سێیەم ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت، پێشتر  له ڕۆژی 21ی 12ی 2020 ژەمی یەكەم و 11ی 1ی 2021 ژەمی دووەمی ڤاكیسنەكەی وەرگرتووە . كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021 دوای نزیكەی هەشت مانگ لە وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا جۆبایدن لە تەمەنی تەمەن 78 ساڵیدا سێیەم ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت. پێشتر دەزگای تەندروستی ئەمریكا هاووڵاتیانی سەروو تەمەن 65 ساڵی ڕاسپارد ، كە ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، هەروەها بۆ ئەو كەسانەش كە لە ناوەندە تەندروستییەكان كاردەكەن و لەژینگەیەكی مەترسیداری كۆرۆنادان.

The post ئەمریكا؛ ئەمڕۆ جۆوبایدن ژەمی سێهەمی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.