هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێكی گیانی لەدەستدا

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێكی گیانی لەدەستدا
لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێكی گیانی لەدەستدا

2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا هاووڵاتیەكی تەمەن 33 ساڵ لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر گیانی لەدەستدا. هەڵكەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە ناحیەی ئاغجەلەر كەسێك گیانی لەدەستدا، كە پیاوێكی تەمەن 33 ساڵە و دانیشتووی قەزای كۆیەیە، دوای ڕێكارەكان تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا. ئاشكراشیكرد، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، بەتەنها خۆی لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە و شۆفێری كردووە، تاوەكو ئێستاش هۆكاری سەرەكی ڕووداوەكە نازانرێت و تیمەكانی هاتوچۆ لێكۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێكردوە.

The post لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێكی گیانی لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.