گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنی مووچەدا کرا
SNN گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنی مووچەدا کرا و بڕیارە سبەینێ مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی و فەرمانگەکانى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن و لیواى نەوت و گاز، موچە وەردەگرن. ئەمە لەکاتێکدابیە بڕیار بوو کە سبەینێ چوارشەممە، موچەى مانگى ئەیلوولى وەزارەتى پەروەردە دابەش بکرێت، بەڵام گۆڕانکاریی لە لیستەکەدا کراوە. بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، رۆژی پێنج شەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت. ماوەی سێ مانگە حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە بە بێ لێبڕین، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات بە شێوەی سولفە.
The post گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنی مووچەدا کرا appeared first on SNN.