پارێزگاری هەولێر: پرسی کۆنگرەکە پەیوەندی بە ئێمە و وەزارەتی ناوخۆوە نییە
SNN لەکاتێکدا پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاندبوو بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی هەولێر دەکەن کە تیایدا ئاساییکردنەویە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گەڵاڵەکرانوو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ رایگەیاند: “ئەو پرسە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و بەشداربوانی کۆنگرەکەش لە هەولێر نەماون”. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەو كەسانەی بەشداریی كۆنگرەكەی هەولێریان كردووە و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، لە هەولێر نەماون و لە شارەكانی دیكەی عێراقن. لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: “حکومەتی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەشێک لەو کەسانە دەرکردووە کە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردووە، ئێستا لێرەنین و لە شارەکانی عێراقن، بۆیە حکومەتی عێراق دەتوانێت خۆی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکات”. ئومێد […]
The post پارێزگاری هەولێر: پرسی کۆنگرەکە پەیوەندی بە ئێمە و وەزارەتی ناوخۆوە نییە appeared first on SNN.