سارد و سڕی بووەتە سیمای بانگەشەی هەڵبژاردن
خەڵك-ئارام سەردار بەشێك لەلایەنە سیاسیەكان و شڕۆڤەكاران پێیان وایە هۆكاری ساردوسڕی بانگەشەی هەڵبژاردن بەتایبەت لایەنەكانی دەرەوەی پارتی لەهەولێر، بۆیاسای هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە، لەهەمان كاتدا هاوپەیمانی یەكێتی و گۆڕان و بڕیاری بایكۆتی بەشێكی زۆر لەخەڵكی وایكردوە هەڵمەتەكە بۆ هەموو لایەنەكان بەو شێوەیە بێت. “خەڵك بێزار بووە لە هەڵبژاردن و گۆڕانكاری” شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری لەبارەی سستی بانگەشەی لایەنەكان لەهەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن تەنها لەكوردستاندا نا بەڵكو لەهەموو عیراق سستە و وەكو جاران نییە، بەهۆی كۆمەڵێك هۆكار كە یەكێكیان ئەوەیە خەڵك بێزار بووە هەڵبژاردن و گۆڕانكاری. دەشڵێت، هاووڵاتیان باوەڕیان بە هەندێ كاندید و حزب نەماوە كە حوكمڕانی بكەن، لەبەر […]
The post سارد و سڕی بووەتە سیمای بانگەشەی هەڵبژاردن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.