هەواڵی کوردستان ئێستا

بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند

بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند
بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند

2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك شاری كەلاری هەژاند. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ سێ شەممە 28-9 كاتژمێر 11:58 خولەكی پێش نیوەڕۆ بومەبەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری كەلاری هەژاند. ئاشكراشیكرد، بومەلەرزەكە بە دووری 12 كیلۆمەتر لە كەلار و قوڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویداوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانە گیانی و ماڵییەكانی بومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە.

The post بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.