هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران، نزیكەی 120 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

ئێران، نزیكەی 120 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
ئێران، نزیكەی 120 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11701 كەس تووشی كۆرۆنا بوون. وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11701 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 239 كەسیش گیانیان لە دەستداوە. ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 5 ملیۆن و 559 هەزار و 691 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 119 هەزار و 888 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

The post ئێران، نزیكەی 120 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.