هەواڵی کوردستان ئێستا

لە تەندروستییەوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی

لە تەندروستییەوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی
لە تەندروستییەوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی

2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، كە سێ‌ ڕۆژی كۆتایی هەفتە تەرخان دەكرێت بۆ پشكنینی چاو بۆ خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەكدا بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕایگەیاندووە، ڕۆژانی (سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە) پشكنینی چاو بۆ خوێندكاران ئەنجام دەدەرێت. راشیگەیاندووە، پێویستە خوێندكار پشتگیری دەرچوونی قوتابخانەكەی و وێنەیەكی شەخسی لەگەڵ خۆی بهێنێت. سەبارەت بە شوێنی ئەنجامدانی پشكنینەكان ئاماژەی بەوەكردووە، خوێندكاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین لە گەڕەكی ڕاپەڕین لە ڕانیە بكەن و پێداویستییەكان لەگەڵ خۆیان بهێنن.  

The post لە تەندروستییەوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.