هەواڵی کوردستان ئێستا

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: 50 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕادەستی پێشمەرگە كران

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: 50 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕادەستی پێشمەرگە كران
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: 50 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕادەستی پێشمەرگە كران

2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەگژداچوونەوەی داعش لە عیراق، ڕادەستكردنی 50 ئۆتۆمبێلی سەربازیی بە هێزەكانی پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، هەنگاوەكە لە چوارچێوەی پاڵپشتی و مەشقپێكردن و ئامادەكردنە بۆ بەگژداچوونەوەی داعش. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بڵاوكرایەوە”هەماهەنگی ئەمنی و بنیاتنانی توانای هاوبەشەكان، بە كارێكی پێویست دادەنرێت بۆ سەركەوتن لە ئەركی ئۆپەراسیۆنی عەزمی پتەو، لەپێناو هێنانەدی تێكشكاندنی داعش و زامنكردنی سەقامگیریی و ئارامی لە ناوچەكە”. هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هاتووە”ئەمڕۆ پێشمەرگە 50 ئۆتۆمبێلی سەربازی وەرگرت كە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئەمریكاییە بۆ مەشق و ئامادەكاریی لەپێناو بنبڕكردنی داعش كە لەلایەن ئۆپەراسیۆنی عەزمی پتەوەوە سەرپەرشتی دەكرێت”.

The post هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: 50 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕادەستی پێشمەرگە كران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.