هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەردۆغان دەچێتە ڕوسیا و لەگەڵ پوتن كۆدەبێتەوە

ئەردۆغان دەچێتە ڕوسیا و لەگەڵ پوتن كۆدەبێتەوە
ئەردۆغان دەچێتە ڕوسیا و لەگەڵ پوتن كۆدەبێتەوە

2021-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ڤلادیمیر پوتن و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕوسیا كۆدەبنەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆشكی كرملین، پرسی سیاسی، بازرگانی و ئابوورییەكان تاووتوێدەكرێن. كۆشكی كرملین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە 29/9/2021 ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە شاری سوچی كۆببنەوە و پرسە نێودەڵەتییەكان تاووتوێدەكەن و هەماهەنگی نێوان ڕوسیا و توركیا دەخرێتە بەر باس، هەروەها گفتوگۆی ورد لەسەر كێشە نێودەوڵەتییەكانی ئێستا دەكرێت؛ لەوانە بارودۆخی سوریا، لیبیا، ئەفغانستان و باشووری قەوقاز. هاوكات، فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیاش ڕایگەیاندووە، ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتن سبەینێ‌ چوارشەممە سەردانی ڕوسیا دەكات. ئەمەش لە لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوسیا لە […]

The post ئەردۆغان دەچێتە ڕوسیا و لەگەڵ پوتن كۆدەبێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.