ئەردۆغان دەچێتە ڕوسیا و لەگەڵ پوتن كۆدەبێتەوە


ئەردۆغان دەچێتە ڕوسیا و لەگەڵ پوتن كۆدەبێتەوە

2021/09/28 | 22:30 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)- خەڵك ڤلادیمیر پوتن و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕوسیا كۆدەبنەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆشكی كرملین، پرسی سیاسی، بازرگانی و ئابوورییەكان تاووتوێدەكرێن.

كۆشكی كرملین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە 29/9/2021 ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە شاری سوچی كۆببنەوە و پرسە نێودەڵەتییەكان تاووتوێدەكەن و هەماهەنگی نێوان ڕوسیا و توركیا دەخرێتە بەر باس، هەروەها گفتوگۆی ورد لەسەر كێشە نێودەوڵەتییەكانی ئێستا دەكرێت؛ لەوانە بارودۆخی سوریا، لیبیا، ئەفغانستان و باشووری قەوقاز.

هاوكات، فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیاش ڕایگەیاندووە، ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتن سبەینێ‌ چوارشەممە سەردانی ڕوسیا دەكات.

ئەمەش لە لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوسیا لە […]

هناك تفاصيل اخرى بخصوص ئەردۆغان دەچێتە ڕوسیا و لەگەڵ پوتن كۆدەبێتەوە تۆڕی میدیایی خەڵک.



سەرچاوەى هەواڵ - تۆڕی میدیایی خەڵک


Sponsored Links