زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەری تایبەت لە ڕۆژی 8ی مانگ دەنگدەدەن
SNN-عەلی حەمە سەعید وەك ئامادەكارییەك بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و نەفەوتانی دەنگی هیچ دەنگدەرێك، كۆمیسیۆنی بالا سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریداوە كە دوو ڕۆژ پێش هەلبژاردنی گشتی هەڵبژاردنی تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ بەڕێوەبچێت، بۆ ئەومەبەستەش لە ڕۆژی 8/10/2021 لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان زیاد لە یەك ملیۆن و 75 هەزار كارمەندی هێزەكانی ناوخۆ دەنگدەدەن. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئۆفیسی نيشتمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNدراون: كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی بە كۆتا گەیاندووە و تەنها چاوەڕێی كاتە بۆ ئەوەی پرۆسەكە ئەنجام بدات، هاوكات بە گوێرەی یاسای كۆمیسیۆنیش ڕۆژی 8/10/2021 كە دەكاتە […]
The post زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەری تایبەت لە ڕۆژی 8ی مانگ دەنگدەدەن appeared first on SNN.