تاڵيبان پێڵاوی بنبەرز و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ و بۆنلەخۆدانی بۆ ژنان قەدەغە کرد
SNN بزووتنەوەی تاڵیبان پێڵاوی پاژنەبەرز و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ و بۆنلەخۆدان لە ژنان قەدەغەدەكات، پێشتریش چەند بڕیارێكی بۆ پیاوان و سەرتاشخانەكان دەركرد. یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی بزووتنەوەی تاڵیبان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی راستەوخۆی كەناڵی “طلوع”ی ئەفغانی رایگەیاندووە: “نابێت ژنان پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێبكەن بەهۆی ئەوەی كە بە رێگادا دەڕۆن دەنگ دەردەكات و هەست و ویستی گەنجان دەوروژێنێت”. ئەمە جگە لەوەی دووپاتیكردووەتەوە، “پۆشینی جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ لەلایەن ژنانەوە رێگەپێدراو نیيە و ناشبێت كە هاتنە دەرەوە بۆنیان لەخۆیان دابێت”. لە چەند رۆژی رابردووشدا تاڵیبان چەند بڕیارێكی بۆ سەرتاشخانەكان و شێوازی ریشتاشینی پیاوان دەركرد و رايگەياند: ” لەسەرتاشخانەكانی پیاواندا رێگە بە گوێگرتن لە میوزیك و گۆرانی […]
The post تاڵيبان پێڵاوی بنبەرز و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ و بۆنلەخۆدانی بۆ ژنان قەدەغە کرد appeared first on SNN.