فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێن
SNN فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێن. ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: به گه‌شتیاران و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی گشتی له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق (به‌غدا، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف، سلێمانی و به‌سڕه) بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ داده‌خرێن. ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه له كاتژمێر 9ی شه‌وی ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو تا كاتژمێر 6ی به‌یانی ڕۆژی 11ی هه‌مان مانگ جێبه‌جێ ده‌كرێت. بڕیاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌یه كه بڕیاره ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، ئەو ڕێوشوێنانە بۆ زامنكردنی پاراستنی تەواوەتی پرۆسەی هەڵبژاردنە.
The post فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێن appeared first on SNN.