واژوو له‌سه‌ر به هه‌میشه‌یی كردنى مامۆستایانى گرێبه‌ست كرا
2020-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (4-3-2020) وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكردووه ، كارى وردبینى مامۆستایانى گرێبه‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ته‌واوبووه .
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى رایگه‌یاندووه :" ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه وه‌زیرى دارایى واژووى له‌سه‌ر به ههمیشهییكردنى مامۆستایانى گرێبه‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر كردووه " .
ئه‌و وته‌بێژه ووتیشى :" له ماوه‌ى پێنج رۆژ و به هه‌وڵى به‌رده‌وام له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى ، كارى وردبینیكردنى بۆ لیسى سه‌رجه‌م مامۆستایانى گرێبه‌ست كۆتایی هات " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر