هادی عامری: هێزە بیانییەکان دەبێت بچنە دەرەوە
SNN سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، دەستبەرداری مەرجی چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان نابن و دەبێت بچنە دەرەوە. هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرجەم باڵیۆزانی بیانی لە عێراق، داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەكەن بەتایبەت ئەمەریكا و بەریتانیا، بەڵام ئەوان نایانەوێت ببنە جێگرەوەی سوپا و پۆلیس. عامری ئاماژەی بەوەشدا: دەستبەرداری مەرجی چوونەدەرەوەی هێزەکانی بیانی نابن و دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکانن لەگەڵ ئیسرائیل. پێشتر لایەنە شیعەکانی عێراق لەناو ئەنجومەنی نوێنەران، داوای چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان بەتایبەتی ئەمەریکایان کردووە، ئەمەریکاش بڕیاریداوە هێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.
The post هادی عامری: هێزە بیانییەکان دەبێت بچنە دەرەوە appeared first on SNN.