دواجار نوێنەرەکەی رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر ئازادکرا
SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی ماوەی 112 ڕۆژ بوو هێزێكی ئاسایشی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە بێ هۆ چەند ئەندامێكی پارتی یەكێتی دیموكرات( پەیەدە ) و نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باكوور ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیركرد، دواجار پارتی نوێنەرەكەی خۆبەڕێوەبەری باكوور ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گرتوخانەی هەولێر ئازادکرد. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست SNN كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی ماوەی 112 ڕۆژە لە ڕفاندنی (جیهاد حەسەن) لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە، لەگەڵ دۆخی خراپی جیهاد و قەدەغەكردنی بینین و پەیوەندیی پارێزەر و خانەوادەكەی لەگەڵیدا، دوێنێ ئێوارە پارتی جیهاد حەسەن-ی ئازادكردووە بەڵام دوای دەستگرتن بەسەر بەڵگە تاكەكەسییەكانیدا، […]
The post دواجار نوێنەرەکەی رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر ئازادکرا appeared first on SNN.