مەحموود محەمەد: پێویستە لایەنە كوردستانییەكان پەیوەندییەكانیان رێك بخەنەوە
ھەولێر-KDP.info- لە شاری ھەولێر كۆنفڕانسێك لە ژێر ناونیشانی خوێندنەوەیەك بۆ گۆڕانكارییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر ھەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، لە كۆنفڕانسەكەشدا مەحموود محەممەد ڕایگەیاند، دەبێت گۆڕانكاری و بەرژەوەندییەكان لە بەرچاو بگیرێن، كە بە جۆرێك بن زیان بە بەرژەوەندیی خەڵك نەگەیەنن.
مەحموود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند، پەیوەست بەم بارودۆخەی عێراق، دەبێت خوێندنەوەیەكی دروستمان ھەبێت و خوێندنهوهكهش له ئاستى ئهو گۆڕانكارى و بهرپرسیاریهتییهدا بێت، ئاڵۆزییهكانیش له ئاستى نهتهوهیى و نیشتمانى كاریگهرى خۆیان ههیه، لە ئەگەری ھەر ئاڵۆزییەك كە دروست بێت لە عێراق، ئامادەكاریی تەواو بكەین بۆ ههموو ئەگەرەكان، ھەروەھا كۆمەڵێك شت روویان داوە یاخود كۆمەڵێك بارودۆخ ھاتوونەتە ئاراوە، كە دەبێت گۆڕانكاری و بەرژەوەندییەكان لە بەرچاو بگیرێت، بە جۆرێك بێت زیان بە بەرژەوەندیی خەڵك نەگەیەنێت.
مەحموود محەمەد، راشیدەگەیەنێت، لەم بارودۆخەدا بەرپرسیاریەتییەكی گەورە خراوەتە سەر ئەوانەی بەشدارن لە حكوومەتدا، ھەروەھا ئەوانەی لە حكوومەتیش بەشدار نینە، بەرپرسیارێتییان كەوتووەتە ئهستۆ، بۆیە پێویستە ھەموو لایەك لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدا بین، هاوكات پێویسته وابكهین ئەو بارودۆخە كاریگەری لەسەر بهرژهوهندییهكانى خهڵكى كوردستان چ لە رووی سیاسی یان ئابووری یاخود سهربازى نهبێت، ھەروەھا ناشمانەوێت ئەم بارودۆخە مەترسیی زیاتری لێ بكەوێتەوە، چونكە قۆناغەكە ھەستیارە و دەبێت لایەنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش دۆخەكە لە بەرچاو بگرن، چونكە بابەتەكە نیشتیمانی و نەتەوەییە و دەبێت ھەست بە بەرپرسیارێتی بكەین.
بۆ خوێندنەوەی ئەو بارودۆخەش، مەحموود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوە دەكات، پێویستە چەند خاڵێك لە بەرچاو بگرین، یەكێك لەوانە بۆ ئێمەی خەڵكی كوردستان گرینگە كە لەو مەترسییانە دوور بكەوینەوە، دەشبێت ھەوڵ بدەین حزبەكان و حكوومەتیش پەیوەندییەكانمان لەگەڵ خەڵك رێك بخەینەوە.
پێیشی وایە، ئەوەی زۆر گرینگە نێو ماڵی كوردە، كە لەنێو ئەو بارودۆخەدا دەبێت لایەنە كوردستانییەكان پەیوەندییەكانیان رێك بخەنەوە، تێكراش رووبەڕووی مەترسییەكان ببینەوە و لەگەڵ واقعی ئێستا مامەڵە بكەین، نەك باكگڕاوندی ڕابڕدوو، یان مێژووی ڕابردوو هەڵبدەینەوە، چونكە گرنگە لەگەڵ ئێستادا بژین.
باسی لەوەش كرد، پێویستە پێكەوە بە عەقڵێكی ئازاد و سەركردایەتییەكی بەكۆمەڵ، ڕووبەڕووی گۆرانكارییەكانی عێراق ببینەوە.
ھەڵكەوت محەمەد