یه‌كه‌م حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسى كۆڕۆنا له سه‌ر ئاستى عێراق تۆماركرا
2020-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (4-3-2020) یه‌كه‌م حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتییه‌ك به ڤایرۆسى كۆڕۆنا له ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش تۆماركرا .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاندووه ، " ئه‌و كه‌سه‌ى به ڤایرۆسى كۆڕۆنا گیانیله‌ده‌ستداوه ، هاوڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن (70) ساڵ بووه ، هه‌ر ئه‌مڕۆ دووچاربوونى به ڤایرۆسه‌كه تۆماركرا بوو و له پاشان كۆچى دوایی كرد " .
له شاره‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراقیش تاكو ئێستا (32) كه‌س به دووچاربوو به ڤایرۆسى كۆڕۆنا ده‌ستنیشانكراون ، یه‌كه‌م حاڵه‌تیش له رۆژى (24)ى مانگى رابردوو بوو تۆماركرا .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر