رێگری لە دەنگدانی حەشدی شەعبی لە دەنگدانی سەربازیدا بە “پیلانگێری” ناودەبرێت
SNN مەحمود شامل بەرپرسی پەیوەندییەکانی و راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: کۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێگری کرد لەوەی کە چەکدارانی حەشدی شەعبی 8ی تشرینی یەکەم لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی ناوخۆ لە دەنگداندا بەشداری بکەن ئەمەنش پیلانگێری و زوڵمێکی بە مەبەستە کە لە حەشدی شەعبی دەکرێت. شامل ئەوەشی بە میدیا عێراقییەکان راگەیاند: ئەم پلانگێرییە ناوخۆی و دەرەکییە کە دژ بە حەشد دەکرێت بۆ لاوازکردنی پێگەکانمان لە عێراقدا، بەڵام ئەوان نازانن کە پێگە و جەماوەری حەشد لە عێراقدا کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ داکۆکیکردنی لە مافەکانی تەواوی هاووڵاتیان عێراق لەگەڵ مووچەکانیان. روونیشی دەکاتەوە، حەشدی شەعبی وەڵامی توند و یەکلا کەرەوەی دەبێت […]
The post رێگری لە دەنگدانی حەشدی شەعبی لە دەنگدانی سەربازیدا بە “پیلانگێری” ناودەبرێت appeared first on SNN.