وەزیری پێشمەرگە لە بارەی دامەزراندنەوە روونکردنەوە دەدات
SNN وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رهتیدهكاتهوه هیچ دامهزراندنێك له وهزارهتهكهی كرابێت و رایدەگەیەنێت، “هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت”. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکردوە: “لە ئێستادا و بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نیە و نەکراوه”. ئاماژەی بەوەشکردوە: “وەک هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە”. وەزیری پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی هەندێک هاووڵاتی دەکەن وەک پێشمەرگە و جەختی کردوەتەوە، “ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تیادانیە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە فهرمی رایدەگەیهنێت”. وەزیری پێشمەرگه راشیگەیاندوە، بۆ هەر […]
The post وەزیری پێشمەرگە لە بارەی دامەزراندنەوە روونکردنەوە دەدات appeared first on SNN.