گه‌رمیان.. به‌هۆى كۆڕۆناوه 240 كەس كه‌ره‌نتین كراون و هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه
2020-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دواى تۆماركردنى پێنج حاڵه‌تى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سلێمانى، تاوه‌كو ئێستا له‌سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش 240 هاوڵاتى كه‌ل ه‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌رنتینیان بۆ كراوه.
قایمقامی قه‌زای كه‌لار بۆ سپێده ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م گه‌ڕاوه‌كان له‌ئوتێلێكی كه‌لاردا بۆماوه‌ی 14 ڕۆژ ده‌خرێنه ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه‌و پشكنینیان بۆده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گه‌رمیانیش ڕایگه‌یاند: جگه له‌وه‌ی چه‌ند گومانلێكراوێك پشكنینیان بۆ كراوه تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێك به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌رمیاندا تۆمارنه‌كراوه.