هەواڵی کوردستان ئێستا

یۆنان: تورکیا بەمەبەست کۆچبەرمان بۆ دەنێرێت

یۆنان: تورکیا بەمەبەست کۆچبەرمان بۆ دەنێرێت
یۆنان: تورکیا بەمەبەست کۆچبەرمان بۆ دەنێرێت

2021-10-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN وەزیری پەنابەرانی یۆنان تورکیای تۆمەتبارکرد بەوەی بەمەبەست سنوورەکانی بۆ کۆچبەران دەکاتەوە تا لە رێگەی خاکی وڵاتەکەوە خۆیان بگەیەننە یۆنان و دواتریش وڵاتانی ئەوروپا. نۆتیس میتاراکیس وەزیری پەنابەرانی یۆنان لە لێدوانێکیدا ئەوەشی خستەڕوو: “هەموو کۆچبەرێک کە دەگاتە یۆنان مافی پەنابەرێتی پێنادرێت لە وڵاتانی ئەوروپا”. ئاماژەی بەوەشکرد: “پێویستە رێگەیەکی یاسایی بدۆزینەوە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە خوازیارن بگەنە ئەوروپا”. ناڕەزاییەکانی وەزیری پەنابەرانی یۆنان لەکاتێکدایە شەپۆلی کۆچ لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا بەردەوامی هەیە و هەندێک جاریش رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.

The post یۆنان: تورکیا بەمەبەست کۆچبەرمان بۆ دەنێرێت appeared first on SNN.