هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەحمەد گەرگەری: بەغدا دەیەوێ داعشەکانی ھەموو عێراق لە زوممار جێگیر بکات

ئەحمەد گەرگەری: بەغدا دەیەوێ داعشەکانی ھەموو عێراق لە زوممار جێگیر بکات
ئەحمەد گەرگەری: بەغدا دەیەوێ داعشەکانی ھەموو عێراق لە زوممار جێگیر بکات

2020-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


زوممار-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەدێی زوممار ئاشکرای کرد، حکوومەتی فیدڕاڵ بە پیلانێک دەیەوێ داعشەکانی عێراق لە زوممار نیشتەجێ بکات و دەشڵێ، بەتوندی بەرەنگاری پیلانەکە بووینەتەوە.


ئەحمەد گەرگەری، بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ خیوەت لە نزیک ناحیەی زوممار ھەڵدراون بۆ ئەوەی خێزانەکانی داعشیان تێدا نیشتەجێ بکرێت، ئەو داعشانە خەڵکی مووسڵ نین، یان داعشی بیانین، یانیش خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن، وەک بەغدا و تکریت و ئەنبار و ھەموو ناوچەکانی دیکە."

بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار دەڵێت: "لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی ڕەبیعە و عیازیە و خەڵکی ناوچەکە توانیومانە ڕێگری بکەین لە ھێنانی داعشەکان و بەھیچ شێوەیەکیش قبووڵ ناکەین داعش بگەڕێتەوە دەڤەرەکە."

گەرگەری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "داعش بە شێوەی شاراوە لە ناوچەی زوممار ھەیە، بەنھێنی کار بۆ تێکدانی ڕەوشی ئەمنیی دەڤەرەکە دەکەن و لە دەرفەت دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی، بەڵام ئەگەر بە خێزانەکانیانەوە بگەڕێنەوە کاریگەرییان دەبێت بۆ بەھێزبوونیان."

قائید میرۆ