“دەبێت سەرجەم وەزیرەکان تا دوا ساتی ئەم کابینەیە بەردەوامبن لە کارکردن”
SNN مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ سەردانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی کردووە هەر لە سەردانەکەشدا بۆ پێنجەم جار ئامێرەکانی دەنگدان تاقیکراوەنەتەوە. کازمی راشیگەیاند: ڕێوشوێنی ئەمنیی چڕ گیراونەتەبەر بە ئامانجی بەرگرتن لە دەستوەردان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکاندا و هەروەها جەختیکردەوە دەبێت سەرجەم وەزیرەکان تا دواساتەکانی کابینەی حکومەت بەردەوامبن لە کارکردن، سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ کۆمیسیۆن و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان دابینکردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە ئامانجی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئاشتییانە و پاک و بێگەر جێبەجێ بکەن. سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر لە دیدارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد: لەبەردەم ھەر ھەوڵێک دەوستینەوە ئەگەر بۆ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر دەنگدەران بدرێت، چونکە بۆ بونیادنانی عێراقێکی سەقامگیر و گەشەسەندوو ھیچ بژاردەیەکی دیکەمان […]
The post “دەبێت سەرجەم وەزیرەکان تا دوا ساتی ئەم کابینەیە بەردەوامبن لە کارکردن” appeared first on SNN.