نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌به‌غداو هه‌ولێر ده‌كات رێككه‌وتنێكى درێژخایه‌ن ئه‌نجام بده‌ن
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنێكى درێژخایه‌ن له‌نێوانیاندا.
جینین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى ده‌بێت، به‌غداو هه‌ولێر رێكبكه‌ون له‌سه‌ر رێكخستنى رێكه‌وتنێكى درێژخایه‌ن له‌نێوانیان دا.
پێشنیاره‌كه‌ى بلاسخارت دواى ئه‌وه دێت كه‌ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كراوه‌و گوتى: هه‌ر چه‌نده رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى له‌نێوانیان دا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى نه‌وت ودابه‌شكردنه‌كاندا، به‌ڵام ئێمه چاوه‌رێى ئه‌وه ده‌كه‌ین، هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتنێكى درێژخایه‌ن له‌باره‌ى ئه‌و دوسیانه‌ى له‌نێوانیان دا هه‌ڵپه‌سێردراو ماونه‌ته‌وه ئه‌نجامى بده‌ن، هه‌روه‌سا رێككه‌وتنه‌كه هاوكارى ئه‌منى وشنگالیش بگرێته‌وه.
ناكۆكییه‌كانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر نه‌وت و داهاته‌كانى بۆ چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه وله‌گه‌ڵ پرسى بۆدجه وبه‌شه بۆدجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌بۆدجه‌ى گشتى عێراق.