هەواڵی کوردستان ئێستا

د.جه‌مال كۆچه‌ر: دوو پێشنیار له‌به‌رده‌م حكومه‌تى عێراقدایه‌ له‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى 2020

د.جه‌مال كۆچه‌ر: دوو پێشنیار له‌به‌رده‌م حكومه‌تى عێراقدایه‌ له‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى 2020
د.جه‌مال كۆچه‌ر: دوو پێشنیار له‌به‌رده‌م حكومه‌تى عێراقدایه‌ له‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى 2020

2020-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق بڵاویكرده‌وه‌: دوو پێشنیار له‌به‌رده‌م حكومه‌تى نوێى عێراقدان له‌باره‌ى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2020 ه‌وه‌.

د.جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: ره‌وانه‌كردنى بودجه‌ى گشتى 2020 بۆ ئه‌نجومه‌ن نه‌هاتووه‌و زۆریشى به‌سه‌ردا چووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و ناكۆكییه‌ى له‌نێوان كوتله‌ سیاسیه‌كان دا هه‌یه‌ له‌باره‌ى ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهاته‌ى نوێى حكومه‌ت ئێمه‌ بۆ دوو پێشنیار ده‌بات، كه‌یه‌كێكیان سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ بودجه‌كه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات كه‌پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ گفتۆگۆى له‌سه‌ركراوه‌، یان ده‌مان باته‌وه‌ بۆ رێكاره‌كانى تر و گۆڕانكارى له‌ره‌شنووسى بودجه‌ى گشتى.

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو وتیشى: پێشنیارى دووه‌م بژارده‌یه‌كى ترمان ده‌خاته‌ پێش، بۆ ره‌وانه‌كردنى بودجه‌كه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنى.