هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ هەولێر ئاماده‌كاریی زیاتر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ده‌كرێت

له‌ هەولێر ئاماده‌كاریی زیاتر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ده‌كرێت
له‌ هەولێر ئاماده‌كاریی زیاتر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ده‌كرێت

2020-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر -KDP.info-  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگەیاند، له‌ سنووری شاری هه‌ولێر كاركردن بۆ ته‌رخانكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا ده‌ستی پێ كردووه و‌، ئه‌گه‌ر پێویست بوو نه‌خۆشخانه‌ به‌كار ده‌هێنرێت.

دكتۆر دلۆڤان قادر به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر نییه،‌ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پشكنینشیان بۆ كراوه‌، ئه‌نجامه‌كه‌یان باش بووه‌ و له‌م نه‌خۆشییه‌ بەدوور بوون‌‌."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "بۆ ئاماده‌كاریی زیاتر و ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌، له‌ سنووری شارەدێی به‌حركه‌ ده‌ستمان  به‌ ته‌جهیزكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ كردووه‌، كه‌ زیاتر له‌ 40 كه‌س ده‌گرێت و له‌ نزیكترین ماوه‌دا به‌ ته‌واوی پێداویستیه‌كانییه‌وه ‌ئامادە ده‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ دووه‌م نه‌خۆشخانه‌ له‌ سنووری هه‌ولێر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێك هه‌بێت."  

هێدی كاكه‌یی