هەواڵی کوردستان ئێستا

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌ینى 29/11/2019، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕاى گه‌یاند كه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مان ده‌كات، له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه‌ ترس كه‌وته‌ نێو هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/11/2019، جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ مووچه‌كه‌یان وه‌كوو خۆى دابه‌ش ده‌كرێت، به‌پێى ئه‌و كاتانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی دایده‌نێت".