راگەياندنی ئەنجامی دەنگدانی تايبەت ئاشکرا کرا
SNN وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رايگەياند: ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ دەنگدانی گشتی ڕادەگەیەنرێت. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: دەنگدانی تایبەت بایەخ و گرنگییەکەی تایبەتی هەیە هاوشێوەی دەنگدانی گشتی، بۆیە وەک کۆمسیۆن ئامادەین بۆ هەرکاریەکی بەپەلە و نەخوازرا و پلانی جێگرەوەمان هەیە بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو. ڕاشیگەیاند: ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆ ڕاناگەیەنرێت، بەڵكو لەگەڵ دەنگدانی گشتیدا دەبێت، کە ئەمەش 24کاتژمێر دوای پڕۆسەکە دەبێت. ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەكەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم عێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و بڕيارە پرۆسەکە تا کاتژمێر حەوتی ئێوارە بخايەنێت.
The post راگەياندنی ئەنجامی دەنگدانی تايبەت ئاشکرا کرا appeared first on SNN.