مەکتەبی سیاسی یەکێتی: داواکارین تورکیا بۆردومانەکانی رابگرێت
SNN مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی بۆردوومانی فڕۆكەكانی سوپای توركیا بۆ سنوری قەرەهەنجیر لە نزیك شاری كەركوك دەكات كە قوربانی و زیانی لێكەوتۆتەوە. لە راگەیەهدراوەکەدا هاتووە: ئەم سنور بەزاندنە پێشهاتێكی خراپە كە ناوجەرگەو قوڵایی كوردستان و عیراقی گرتۆتەوە، بۆیە داوای دەستبەجێ راگرتنی دەكەین، چونكە هیچ پاساوێك نابێت ببێتە ھۆی سنور بەزاندن و زیان گەیاندن بەخەڵكی بێتاوان . بەو بۆنەیەوە داوا لە حكومەتی ئیتحادی دەكەین كە ئەركی دەستوری و نیشتمانی خۆی لەداكۆكیكردن لەخاكی عیراق بەكوردستانیشەوە راپەڕێنێ و لەڕێگەی كەناڵە دیبلۆماسیەكانەوە حكومەتی توركیا لەم پێشێلكارییە ئاگاداربكاتەوە ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا گوندێکی سنووری قەرەهەنجیریان بۆردومانکرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
The post مەکتەبی سیاسی یەکێتی: داواکارین تورکیا بۆردومانەکانی رابگرێت appeared first on SNN.