داعش هێرشی کردەسەر بنکەیەکی دەنگدان؛ بریندار هەیە
2021-10-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN ژمارەیەك چەكدار كە هێزە ئەمنییەكان بە داعش ناویان دەبەن، هێرشیانكردە سەر بنكەیەكی دەنگدان لە سنووری کەرکوک و بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لەسەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکوکەوە وەریگرتووە، دوای ئەوەی ئەو چەکدارانە هێرشیانکردووەتەسەر بنکەی دەنگدانی خەرتوم لە ناحیەی رەشاد، پۆلیس رووبەڕوویان بوونەتەوەو بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووە. سەرچاوەكە راشیگەیاند: “هێرشەكە بەر لە تەواوبونی هەڵبژاردن بووە”.
The post داعش هێرشی کردەسەر بنکەیەکی دەنگدان؛ بریندار هەیە appeared first on SNN.