حکومەتی هەرێم پەیامێکی دڵنیایی دەداتە ئێران
SNN بەپێی وتەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، حکومەتی هەرێم پەیامێکی دڵنیایی ئاراستەی حکومەتی ئێران کردووە، کە پەیوەندی بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تاران بۆسەر پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە. لە ماڵپەڕی فەرمی نوێنەرایەتی هەرێم لە ئێراندا هاتووە نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، ڕایگەیاندووە: “حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆیەوە پەیامی ئەوەی بۆ حکومەتی ئێران ناردووە، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەن خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێنرێت”. بەپێی زانیارییەکانی نوێنەری حکومەت لە تاران، پەیامەکەی حکومەتی هەرێم ئەوە بووە، ئەوان ئیدانەی هەر هێرشێک دەکەن لە خاکی هەرێمەوە بکرێتەسەر ئێران و هەموو هەوڵێکی خۆیشیان دەدەن، خاکی هەرێم بۆ هێرشکردنەسەر ئێران […]
The post حکومەتی هەرێم پەیامێکی دڵنیایی دەداتە ئێران appeared first on SNN.