هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆمسیۆن بەفەرمی ڕێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند

کۆمسیۆن بەفەرمی ڕێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند
کۆمسیۆن بەفەرمی ڕێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند

2021-10-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان 41% بووە کە لە بەغدا و پارێزگای سلێمانی کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن تۆمارکراوە و لە دهۆکیش زۆرترین، هەروەها بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕابگەیەنرێت. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند :”ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق 41% بووە و نزیکەی 10 ملیۆن کەس لە سەرانسەری عێراق دەنگیان داوە.” هاوکات بەوتەی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکرێت.

The post کۆمسیۆن بەفەرمی ڕێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند appeared first on SNN.