هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

2019-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌ ناتوندوتیژی و یاساپارێزی و مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی عێراق کرده‌وه‌ و هه‌موو هاوکارییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، ده‌ربڕی.

له‌ دیدارێكیدا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/12/2019 له‌ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤێنست گیۆم به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌ به‌غدا و گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا، خسته‌ ڕوو.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سوپاسی ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانی کرد و بایه‌خدانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ دۆخی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ ئه‌نجامی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریاوه‌ ڕوویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌رز نرخاند‌،‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌رێمی كوردستانیشی له‌ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.