هەواڵی کوردستان ئێستا

دوو چالاکوانی بادینان دادگایی دەکرێن

دوو چالاکوانی بادینان دادگایی دەکرێن
دوو چالاکوانی بادینان دادگایی دەکرێن

2021-10-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN ئەمڕۆ دادگایی ئومێد بەڕۆشکی و بەدەل بەرواری زیندانیکراوانی بادینان لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت. ئەو دوو چالاکوانە بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن” و “ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە” دەستگیرکراون، هاوکات ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە. پێشتر چەند جارێک دادگایکردنی ئەو چالاکوانانە دواخراوە و دوایین جار بە پاساوی “گواستنەوەی دادوەر و غیاب بوونی دادوەر” دواخرا. هاوکات کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان لەھەولێر رایانگەیاندووە، دەیانەوێت لە رۆژی دادگایکردنەکەدا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە بن و بەچاوی خۆیان ئەو تۆمەتانە ببینن کە دادگا روبەڕووی کەسوکاریان دەکاتەوە.

The post دوو چالاکوانی بادینان دادگایی دەکرێن appeared first on SNN.