هەواڵی کوردستان ئێستا

چین ملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عیراق دەنێرێت

چین ملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عیراق دەنێرێت
چین ملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عیراق دەنێرێت

2021-10-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك باڵوێزی عیراق لەوڵاتی چین ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی چین بڕیاریدا ملیۆنێك دۆز لە ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنا بۆ عیراق بنێرێت. شۆڕش خالید سەعید باڵوێزی عیراق لەوڵاتی چین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، حكومەتی چین ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی بڕێكی نوێ‌ لە ڤاكسینی جۆری سنیۆفارم دژ بەكۆڤید-19 ناسراو بە (ڤایرۆسی كۆرۆنا) و بڕەكەشی نزیكەی یەك ملۆن دۆز دەبێت. باڵوێزی عیراق لەوڵاتی چین ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ‌ پێنجشەممە بارەكە دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ئاماژەشی بەوەدا كە تائێستا كۆی ئەو بڕە ڤاكسینەی وڵاتی چین پێشكەشی عیراقی كردووە نزیكەی ملیۆنێك و حەوت سەد و پەنجا هەزار دۆزە.

The post چین ملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عیراق دەنێرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.