تابلۆی ئۆتۆمبێل لە عێراق و هەرێم دەگۆڕدرێت
SNN بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گشتى عێراق سەرقاڵى ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکى جیهانى بەئامانجى جێبەجێکردنى پڕۆژەى یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل بەزمانى ئینگلیزى بەهەماهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان. تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەرى گشتى هاتووچۆى عێراق بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى راگەیاندووە: لەگەڵ هەرێمى کوردستان سەرقاڵى هەماهەنگین بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل بە زمانى ئینگلیزى هاوشێوەى وڵاتانى تر. رونیشیکردەوە: تابلۆ نوێیەکان بەهەمان قەبارەى پێشوو، هەمان رەنگ دەبن، سپى بۆ تایبەت و سور بۆ تەکسى، شین بۆ حکومى، سەوز بۆ سوپا، سەربارى کۆدى دیاریکراو بۆ هەر پارێزگایەک لەجیاتى ناوەکەى. تارق ئیسماعیل باسى لەوەشکرد: لەگەڵ کۆمپانیایەکى جیهانى تیابەتمەند گرێبەست دەکەن بۆ دروستکردنى تابلۆکان لەبەغدا بەخێرایی و نەبوونى جیاوازى لە […]
The post تابلۆی ئۆتۆمبێل لە عێراق و هەرێم دەگۆڕدرێت appeared first on SNN.