ئەردۆغان: ئەمجارە بەشێوەیەکی جیاواز شەڕی یەپەگە دەکەین
2021-10-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژ بە یەپەگە بەڵام “ئەمجارە بەشێوەیەکی جیاواز”. ئەردۆغان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرت کە بەردەوامن لە پشتیوانییەکانیان بۆ هێزەکانی یەپەگە بە پێدانی چەک و پێداویستی سەربازی پێیان. هاوکات باسی لە کوژرانی دوو پۆلیسی تورکیای کرد لە چەند رۆژی رابردوو و یەپەگەی پێتۆمەتبارکرد و هۆشداریدا لەوەی تۆڵەی کوژرانیان دەکەنەوە. ئەردۆغان وتی: “رووبەڕووبوونەوەی یەپەگە لەلایەن تورکیاوە بەردەوام دەبێت بەڵام ئەمجارە بە شێوازێکی زۆر جیاواز” بەبێ ئەوەی ئەو شێوازە روونبکاتەوە.
The post ئەردۆغان: ئەمجارە بەشێوەیەکی جیاواز شەڕی یەپەگە دەکەین appeared first on SNN.