زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار گەڕێندراوەتەوە بۆ عێراق
SNN دەستەی دەستپاکی، ئهمڕۆ ههینى، بڕی ئەو پارەیەی ئاشکرا کرد کە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات تا کۆتایی ساڵی 2020 گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەتی فیدڕاڵی. موعتەز عەباس، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەڕاندنەوەی پارەکانی سەر بە دەستەی دەستپاکی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:” کۆی ئەو بڕە پارەیەی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات گەڕێنراوەتەوە نزیکەی 17 ملیۆن و 700هەزار دۆلار بووە”. ئاماژەی بەوەشدا” فەرمانگەکەیان هەوڵیداوە کۆی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بگەڕێنێتەوە کە لەلایەن دادگاکانی وڵاتەوە فەرمانی گێرانەوەی بۆ دەرکراوە”. لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی بلۆک کراوە و فەرمانی گێڕانەوەیان بۆ دەرکراوە بریتییە لە یەک ملیار و 417 ملیۆن و 900 هەزار و 842 دۆلار […]
The post زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار گەڕێندراوەتەوە بۆ عێراق appeared first on SNN.