هەواڵی کوردستان ئێستا

فارس عیسا: مه‌رجی كورد بۆ پشتگیریكردن له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ پابه‌ندبوونه‌ به ‌ده‌ستوور

فارس عیسا: مه‌رجی كورد بۆ پشتگیریكردن له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ پابه‌ندبوونه‌ به ‌ده‌ستوور
فارس عیسا: مه‌رجی كورد بۆ پشتگیریكردن له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ پابه‌ندبوونه‌ به ‌ده‌ستوور

2019-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا گوتی، تا ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه‌ و هه‌ركاتێك یه‌كلایی بووه‌وە، هه‌ڵویستی خۆمان له‌سه‌ری ڕاده‌گه‌یەنین، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پابه‌ندی ده‌ستووور بێت و جێبه‌جێی بكات.

فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران له ‌لایه‌ن شیعه‌كانەوە یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه‌ و هه‌ركاتێك یه‌كلایی بووه‌وە، کە دوو ڕۆژیان له‌به‌رده‌م ماوه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆككۆماری بكه‌ن، ئه‌ویش پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت."

له‌باره‌ی هه‌ڵویستی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دانانی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، فارس عیسا گوتیی: "هه‌ركاتێك شیعه‌كان كاندیدی خۆیان دیاری كرد، كه‌ ئه‌و پۆسته‌ مافی ئه‌وانه،‌ ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی خۆمان دیاری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌، کە ئه‌وه‌ی دەبێته‌ سه‌رۆكوه‌زیران دەبێ پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و جێبه‌جێی بكات."

دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی، 15 ڕۆژ له‌به‌رده‌م سه‌رۆككۆمار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ ڕاسپێرێت و ئه‌ویش چاوه‌رێی لایه‌نه‌ شیعه‌كان ده‌كات و ‌ئێستا دوو ڕۆژ ماوه،‌ كه‌ ماوه‌ی یاساییی ته‌واو ‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاری بكرێت."

بڵند ئیبراهیم