هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەکاتەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەکاتەوە

2021-10-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە و بە “شکستی کۆمسیۆن” وەسفیکرد. لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئاماژەی بەوەکرد: “هیوامان دەخواست کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەو هەڵە سەرەکیانەی لەکاتی ژماردنەوەی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکاندا ئەنجامیداوە راست بکاتەوە، بەڵام دوای سوربوون لەسەر ئەنجامەکان، ئێمە  تەواوی ئەنجامەکان رەتدەکەینەوە”. ئاماژەی بەوەشکردووە: “کۆمسیۆن بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر شکست و خراپ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە کە کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و ئاشتەوایی دەبێت.” ئەمڕۆ ناوەندێکی عێراقی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقی راگەیاند، تا ئێستا کۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامەکەی نەخستووەتەڕوو. هاوکات ترس و نیگەرانی هەیە لەوەی ئەنجامەکانی گرژی لێبکەوێتەوە، لەبەر ئەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا […]

The post چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەکاتەوە appeared first on SNN.