هەواڵی کوردستان ئێستا

موقتەدا سەدر ” ئەنجامی هەڵبژاردنەکانم قبوڵە”

موقتەدا سەدر ” ئەنجامی هەڵبژاردنەکانم قبوڵە”
موقتەدا سەدر ” ئەنجامی هەڵبژاردنەکانم قبوڵە”

2021-10-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN موقتەدا سەدر، رێبەریی رەوتی سەدر لە تویتێکدا پەسندکردنی بڕیارەکانی کۆمسیۆن و ئەنجامی هەڵبژاردنی راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێستا کوتلەی سەدر گەورترین کوتلەی هەڵبژێردراوە. سەدر دووپاتیشی کردووەتەوە، کە لە پێکهێنانی حکومەتدا هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتی نیشتمانی دوور لە تائیفیەت و نەژادی دەدەن و داواشی لە هەموو لایەک کردووە، بەشداری لە چاکسازی و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و داگیرکاری و تیرۆر دا بکەن. سەدر نووسیویەتی: “ئێمە بەدوای هاوپەیمانی نیشتمانیدا دەگەڕێین، نە مەزهەبی و نە نەژادی، کە چاودێری پاراستنی وڵات و ئاسایش و سەروەرییەکەی دەبێت”. درەنگانی شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تەواوی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەکان […]

The post موقتەدا سەدر ” ئەنجامی هەڵبژاردنەکانم قبوڵە” appeared first on SNN.