بەڕێوبەرايەتييەکی نوێ دەکرێتەوە
2021-10-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: “ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ رادەگەیەندرێت”. ئەمڕۆ یەکسەممە، 17ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی هاووڵاتییانی دەڤەری زاخۆ، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رادەگەیەندرێت”. رۆژی 20ی ئەیلولی 2021حکومەتی هەرێم بەفەرمی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی راگەیاند، بەوەش بووە چوارەم ئیدارەی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان، کە بریتین لە گەرمیان، راپەڕین، زاخۆ و سۆران.
The post بەڕێوبەرايەتييەکی نوێ دەکرێتەوە appeared first on SNN.