هەواڵی کوردستان ئێستا

هاوپەیمانی فەتح “بە بەڵگە دەیسەلمێنین کە ساختەکاری لە سندوقەکانی هەڵبژاردن کراوە”

هاوپەیمانی فەتح “بە بەڵگە دەیسەلمێنین کە ساختەکاری لە سندوقەکانی هەڵبژاردن کراوە”
هاوپەیمانی فەتح “بە بەڵگە دەیسەلمێنین کە ساختەکاری لە سندوقەکانی هەڵبژاردن کراوە”

2021-10-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN هاوپەیمانی فەتح دەڵێت بە بەڵگە دەیسەلمێنین ساختەکاری كراوە و ئەنجامی ئەلكترۆنی و ژماردنی دەستی جیاوازییان هەبووە. عەلی فەتلاوی كاندیدی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆن رایگەیاندووە، بە بەڵگە دەیسەلمێنن تەزویر كراوە، وتیشی، ئەنجامی ئەلكترۆنی لەگەڵ ژماردنی دەستی جیاوازییان هەبووە. فەتلاوی ئەوەشی راگەیاندووە، هاوپەیمانی فەتح بە هیچ شێوەیەك متمانە بە كۆمسیۆن ناكات و بە بەڵگە دەیسەلمێنن كە سندوقەكانی دەنگدان دەستكاری كراون، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بەرامبەر بە دەنگی دزراویان بێدەنگ نەبن. نارەزاییەكانی هاوپەیمانی فەتح لە كاتێكدایە كە بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەكان 17 كورسی مسۆگەر كردووە.

The post هاوپەیمانی فەتح “بە بەڵگە دەیسەلمێنین کە ساختەکاری لە سندوقەکانی هەڵبژاردن کراوە” appeared first on SNN.